به‌پێی لێدوانی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران «ئه‌مساڵ له به‌غداوه هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروست نابێت و ناردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت».
د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: تاكۆتایی ئه‌مساڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تێبینی بچووكیشی له‌سه‌ر لیستی مووچه و داهاتی ناوخۆ هه‌بێت، وتیشی: سه‌باره‌ت به ساڵی داهاتوو له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام ده‌درێت و پێشبینی ده‌كه‌ین پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی فیدراڵ كاتێكی زۆری پێویست بێت، بۆیه به‌دووری ده‌زانم عیراق بۆ ساڵی 2026 یاسای بودجه‌ی هه‌بێت، به‌مه‌ش كار به یاسای ئێستای بودجه ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هه‌ركاتێك حكومه‌تی نوێی عیراق پێكهێنرا و یاسایه‌كی تازه بۆ بودجه‌ی گشتی ئاماده‌كرا، ئه‌وكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته رێكه‌وتنێكی تازه بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و پێكهاته‌ی حكومه‌تی داهاتووی فیدراڵ، هاوكات رۆڵی هه‌رێم له‌و حكومه‌ته، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چۆنێتی دیاریكردنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیدا ده‌بێت، راشیگه‌یاند: له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا بڕیاری دادگای فیدراڵی، پاڵپشتییه‌كی به‌هێزه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، باسی له‌وه‌شكرد «پێویسته له بودجه‌ی داهاتووی عیراقدا، پشكی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان دیاری بكرێت، بێگومان بڕه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت».
هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا