بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌فدێكی باڵای فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌ردانی خانه‌قین بكات.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونه بۆ كێشه و گرفته‌كانی خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌فده‌كه، یه‌كه‌ی ئیداریی شاره‌كه به‌سه‌رده‌كاته‌وه و گوێ له داواكارییه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌گرێت. دواتر به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی بازگه‌ی باوه مه‌حمود و چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووره‌كه ده‌كات، راشیگه‌یاند: هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌دا، وه‌فده‌كه له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردن له‌پێناوی خزمه‌تكردنی شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی بوونه‌ته كۆسپ له به‌رده‌م هاووڵاتیاندا، هه‌روه‌ها وه‌فده‌كه پشتیوانی له ئیداره‌ی شاره‌كه ده‌كات و داوا و خواست و پرۆژه و پێداویستییه‌كانیان، ده‌گه‌یه‌نێته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تی عیراق.
خانه‌قین، ئارۆ سامان