دوێنێ لە سلێمانی لە ئەكادیمیای پەروەردە و پێگەیاندنی كادرانی ی.ن.ك، د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتیی (ی.ن.ك) كۆڕێكی لەبارەی گۆڕانكارییە جیۆپۆلەتیكەكانی ناوچەكە و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا، بۆ ژمارەیەك كادری یەكێتی، رێكخست.
لە كۆڕەكەدا، لێپرسراوی مەڵبەندی دیراسات، قسەی لەسەر گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە لە دوای 7ی ئۆكتۆبەر و دەركەوتن و لاوازبوونی هێز لە ناوچەكەدا، كرد و جەختیكردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی یەكێتی بۆ پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی و مافەكانی كورد لە سەرجەم وڵاتانی ناوچەكەدا و بەتایبەتیش لە توركیادا.