پۆستەری فیلمە نوێکەی بڵاوکرایەوە

11:16 - 2022-08-11
هەمەرەنگ
237 جار خوێندراوەتەوە

نێتفلێکس یەکەمین پۆستەری نوێترین زنجیرەی بڵاوکردەوە و بڕیارە رۆژی 2ی مانگی داهاتوو لە نێتفلێکس نمایش بکرێت.
«Devil in Ohio» ناوی زنجیرە نوێکەیە و ترسناکە لە هەشت ئەڵقە پێکدێت و هەر ئەڵقەیەک کاتەکەی 45 دەقیقەیە، هەروەها چیرۆکی زنجیرەکە راستییە و لە کتێبێکی نووسەر «داریا بولاتین» بە هەمان ناوەوە وەرگیراوە و دیمەنەکانی زنجیرەکەش لە کەنەدا و چەند شوێنێکی تر وێنەگیراوە.
لەم زنجیرەیەدا ژمارەیەک ئەکتەری دیار رۆڵدەبینن، لەوانە: «ئەلیشا نیوتن، دیشانیل، سام کایگر، جیراردو سیلاسکۆ، مادلین ئارسەر، زاریا دۆتسۆن، نەعومی تان» و چەندین ئەکتەری تر.
«ئەلیشا نیوتن» هونەرمەند و ئەکتەری کەنەدی، یەکێکە لە ئەکتەرە گەنجە دیارەکان و بە بەشداریکردن لە زنجیرە تەلەفزیۆنی و درماکان هاتۆتە ناو دنیای هونەر و لە ژمارەیەک بەرهەمی هونەریدا بەشداریکردووە.

ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان