لە هەفتە یادی یۆبیلی زێڕیندا

11:11 - 2025-05-27
کوردستان
128 جار خوێندراوەتەوە

بۆردی هۆشیاریی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی ی.ن.ك، لە هەفتە یادی یۆبیلی زێڕیندا، ژمارەیەك چالاكی ئەنجام دەدات.
چوارشەممە، 28/5/2025، سەعات 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ، كتێبی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆچی؟) لە نووسینی سەرۆك مام جەلال و وەرگێڕانی شەهید ئارام، دەناسێنرێت و بڵاودەكرێتەوە.
شەممە، 31/5/2025، سەعات 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە كافتریای ئەمنە سوورەكە، كۆڕی ناساندن و دابەشكردن بۆ كتێبی (پارتیزانەكانی دوای ئەنفال) لە نووسینی محەمەد تەقی، رێكدەخات.
سێشەممە، 3/6/2025، سەعات 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، كتێبی (سەنگەر و خوێن) لە نووسینی ئەمیرە محەمەد، دابەشكردن و ناساندنی بۆ دەكرێت.
رۆژی چوارشەممە، 4/6/2025، سەعات 11:00ی پێشنیوەڕۆ لە كافتریای ئەمنە سوورەكە، كۆڕی ناساندن ودابەشكردن بۆ كتێبی (كوردستان و بزووتنەوەی نەتەوەیی كورد) ) رێكدەخات كە نووسینی سەرۆك مام جەلال و وەرگێڕانی سەركەوت جەلیل-ە. 

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان