زیلینسکی: پێویستە شەڕ رابگیرێت و کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئەنجامبدرێت

10:07 - 2025-05-31
جیهان
76 جار خوێندراوەتەوە

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی تورکیا باسی پێشنیازی کۆبوونەوەیەکی گرنگی چوارقۆڵی (ئۆکرانیا، روسیا، ئەمەریکا، تورکیا)یان کردووە بۆ راگرتنی شەڕ. 
زیلینسکی جەختیکردەوە کە بۆ هەر بەرەوپێشچوونێکی زیاتر، پێویستە دەستبەجێ شەڕ و کوشتار رابگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کە لە دانوستانەکانی ئیستەنبوڵ رێککەوتنی لەسەرکرا زۆر گرنگ بوو، بەڵام ئاگربەست مەرجی سەرەکییە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان