بۆ یادی 50 ساڵەی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌بۆنه‌ی یادی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م كوردستانیان به‌گشتی، یه‌كێتییه ره‌سه‌نه‌كان به تایبه‌ت، ده‌كه‌ین.
به دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستانی چووه قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر، فه‌لسه‌فه‌ی خه‌بات و به‌رخودان گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌سه‌رداهات، تێروانینی جیاواز بۆ شۆڕش، تێگه‌یشتنی نوێ بۆ مافی ره‌وای كورد، گۆرانكاریی له رێكخستنه‌كان، پاراستنی شكۆی خه‌باتی كورد، به‌هاتنی یه‌كێتی نوێتر‌و مانادارتربوون.
به‌یه‌كێتییه ره‌سه‌نه‌كان دەڵێین؛ شانازی به‌یه‌كێتی بوونی خۆتان بكه‌ن، ئه‌م شانازییه بكه‌نه وزه‌ی به‌رده‌وامیتان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و خۆشگوزه‌رانیان بكه‌نه پێشه‌نگی كاره‌كانتان.
سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانمان نه‌وی دەکەین، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان هه‌میشه له‌پێشه‌نگ ده‌مێننه‌وه.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان