بەخشینی رێزلێنان بە ئەندامان و هاوكارانی بۆردی هۆشیاری

10:53 - 2025-06-03
کوردستان
64 جار خوێندراوەتەوە

بەئامادەبوونی لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری، شوان كابان و د.عەدالەت عەبدوڵڵا یاریدەدەرانی لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی، رێوڕەسمێكی تایبەت بە یادكردنەوەی دامەزراندنی یەكێتی، رێكخرا.
لە رێوڕەسمەكەدا، لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری، لە وتەیەكدا رایگەیاند: ئەم یادە دەكەینە بۆنەیەك بۆ جۆشدانەوەی خەبات و خزمەتكردن بە بنەما باڵاكانی یەكێتی لەڕێگەی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی هەڤاڵانە، وتیشی: بڕیارماندا لەم یادەدا رێزلێنان ببەخشینە ئەندامانی بۆرد و ئەو هەڤاڵانەی كە لە رابردوودا هاوكارمان بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان