جووتیارانی سنووری قەزای مەخمور ئەمساڵ بەبێ كێشە و گرفت بەرهەمەكانیان دروێنە كرد، ئەمەش وەك خۆیان دەڵێن «بە پشتیوانیی بەردەوامی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان» بووە.
غازی فەیسەڵ فەرماندەی پێشمەرگە خۆبەخشەكانی یەكێتی لە سنووری مەخمور بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: سەرەتای مانگی رابردوو هەڵمەتێك لەلایەن هێزەكانی عیراق بەهاوكاریی هاوپەیمانان و پێشمەرگە خۆبەخشەكانی یەكێتی لە چیای قەرەچوخ، بۆ كێوماڵكردنی ناوچەكە ئەنجامدرا، بەوهۆیەوە ئەمساڵ جووتیاران توانییان بەبێ هیچ زیانێك، دروێنەی خۆیان بكەن، وتیشی: هەر لەبارەی خزمەتكردن بە جووتیاران، خۆشبەختانە ئەمساڵ لە كاتێكی گونجاودا دەرگای سایلۆكانی سنووری پارێزگای كەركوك بەڕووی جووتیاراندا كرایەوە، ئەمەش بە هەوڵ و كۆششی پارێزگاری كەركوك بوو.
هەولێر، تەها عەبدوڵڵا