سەرۆک بافڵ پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عیراق دەکات

06:42 - 2025-06-04
کوردستان
152 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق کرد.

لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی وڵات و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامی عیراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.

پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و کێشە هەڵواسراوەکان هەردوولا جەختیان لە زامنکردنی مافی هەمووان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی د.لەتیف جەمال رەشیدی کرد بۆ نزیککردنەوەی هەڵوێستی لایەنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان