بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، دوو ملیۆن حاجی لە کێوی عەرەفەن و تاوەكو ئێوارە كاتەكانیان بە نزا و پەرستشەوە بەسەر دەبەن.
فەهد جەلال، وەزیری تەندروستیی سعودیە رایگەیاند، زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی لەسەر كێوی عەرەفە كۆبوونەتەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
وەزیری حەجی سعودیە، داواشی لە حاجییان كردووە بە رۆژوو نەبن و ئاو لەگەڵ خۆیان بەرن و چەتریان پێبێت چونكە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزن و پێشبینیدەكەن لە هەر 10 دەقەیەكدا حاجییەك لە هۆش خۆی بچێت.
دەشڵێت، هەزار و 200 كیلۆ مەتر چوارگۆشە چەتر و خێمەیان هەڵداوە بۆ حەوانەوەی حاجیان، 129 هێلیكۆپتەر لە ئەركدان و ژمارەیەكی زۆریان ئاو دەڕشێنن بەسەر حاجیاندا.