ئا: كوردەوان محەمەد سەعید
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 13\6\2025 ئیسرائیل چه‌ند هێرشێكی ئاسمانیی فراوانی كرده سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشه‌كه‌ش بنكه‌ی نه‌ته‌نزی ئه‌تۆمی و فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌ورێز و چه‌ند شوێنێكی حكومیی له تارانی پایته‌ختی گرته‌وه، ئه‌وه‌ی له رووی ئابوورییه‌وه گرنگه، ئه‌وه بوو دوابه‌دوای هێرشه‌كه، ده‌ستبه‌جێ نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانیدا به‌رز بۆوه و یه‌كه‌م كاریگه‌ریی ئه‌و هێرشانه له‌سه‌ر ئابووریی جیهان ده‌ركه‌وت، چونكه به هه‌ڵایسانی جه‌نگێكی وا زیانی گه‌وره به‌ر پرۆسه‌ی دابینكردنی نه‌وت بۆ بازاڕی جیهانی ده‌كه‌وێت، به تایبه‌تیش كه ئێران خۆی هه‌نارده‌كاری نه‌وته و به‌شێكی گه‌وره‌ی نه‌وتی جیهانیش له ناوچه‌كه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕ ده‌كرێت.
نرخی زێڕ به‌رز ده‌بێته‌وه
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كاندا نرخی نه‌وت به رێژه‌ی %8 به‌رز بۆوه و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت، سه‌ره‌تا گه‌یشته 77 دۆلار و دواتر له ده‌وروبه‌ری 75 دۆلاردا گیرسایه‌وه تا بۆ رۆژی دواتر هاته‌وه خواره‌وه بۆ 72,98 دۆلار. بازاڕی پشكه‌كانیش به‌شێكی زۆریان ئاستیان دابه‌زی و له هه‌مانكاتدا نرخی زێڕ به‌رز بۆوه، كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه دۆلاری ئه‌مریكی به‌هۆی جه‌نگه‌وه متمانه له‌ده‌ست ده‌دات.
سۆل كافۆنیك، شیكار و پسپۆڕی وزه له دامه‌زراوه‌ی (ئێم ئێس تی ماركی) له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران مه‌ترسییه‌كانی چه‌ند هێنده زیادكرد، چونكه راسته‌خۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابینكردنی نه‌وت بۆ بازاڕ ده‌بێت و تاران له توانایدا هه‌یه رێگه له گه‌یشتنی 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به بازاڕی جیهانی بگرێت، ئه‌ویش به هێرشكردنه سه‌ر ژێرخانی نه‌وت له ناوچه‌كه‌دا، یان به رێگرتنی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان به ته‌نگه‌ی هورمزدا.
هاتوچۆی ئاسمانی
هێرشه‌كانی ئیسرائیل زیانیان به هاتوچۆی ئاسمانی گه‌یاند، چونكه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هێرشه‌كاندا هه‌ریه‌كه له ئوردن و عیراق و ئیسرائیل ئاسمانی خۆیان به شێوه‌ی كاتی داخست، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی فڕۆكه‌وانی ئه‌بوزه‌بی دوو گه‌شتی نێوان ئه‌بوزه‌بی و ته‌ل ئه‌بیبی راگرت و چوار گه‌شتی دیكه‌شی دواخست، كۆمپانیای فلای دوبه‌ی ئیماراتیش گه‌شته‌كانی بۆ عه‌مان و به‌یروت و دیمه‌شق و ئێران و ئیسرائیل هه‌ڵپه‌سارد، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌خانه‌ی دلهی هه‌ندێك له گه‌شته‌كانی راگرت، كه په‌یوه‌ندییان به ئاسمانی ئێران و عیراق و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه هه‌بوو.
بازاڕی پشكه‌كانیش كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و هێرشانه‌وه، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نیشانده‌ری نیكای ژاپۆنی به رێژه‌ی %1،5 دابه‌زی و نیشانده‌ری تۆبۆكسیش به رێژه‌ی %1,28 دابه‌زی، له كۆریای باشووریش نیشانده‌ری بازاڕی پشكه‌كان به رێژه‌ی %1 دابه‌زی.
كاریگه‌رییه‌كانی بۆ سه‌ر دیناری عیراقی
ئه‌مانه هه‌مووی زیانه سه‌ره‌تاییه‌كانی جه‌نگن، ئه‌و جه‌نگه‌ی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا په‌ره‌بستێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنیدا زیانه‌كان ته‌نیا به ناوچه‌كه‌وه ناوه‌ستن و جه‌نگێك ده‌بێت، كه هه‌موو جیهان ده‌بێ باجه‌كه‌ی بدات.
له‌سه‌ر ئاستی ناخۆی عیراقیش كاریگه‌ریی جه‌نگه‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ركه‌وت و هه‌رچه‌ند سه‌عاتێك دوای هێرشه‌كان نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عیراقی به‌رز بۆوه و گه‌یشته ئاستی 147 هه‌زار دینار به‌رامبه‌ر به 100 دۆلاری ئه‌مریكی و بۆ رۆژی دواتر گه‌یشته نزیكه‌ی 149 هه‌زار دینار.
سه‌رچاوه:
جه‌زیره نێت، روسیا ئه‌لیه‌وم