سەرەتای مانگی ئایندە دەستپێدەكات

یۆرۆی خانمانیش بەڕێوەیە

10:38 - 2025-06-17
وەرزش
27 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی چوارشەممە 2/7/2025، كاروانی یارییەكانی  یۆرۆی خانمانی 2025 لە سویسرا دەكەوێتەڕێ و یەكەم جەولەی یارییەكان لە هەر چوار گروپەكەدا بەمشێوەیە دەکرێن:
چوارشەممە 2/7/2025
*گروپی یەكەم: ئایسلەندا × فنلەندا، سویسرا × نەرویج.
 پێنجشەممە 3/7/2025
*گروپی دووەم: بەلجیكا × ئیتاڵیا، ئیسپانیا × پورتوگال. 
هەینی 4/7/2025
*گروپی سێیەم: دانیمارك × سوید، ئەڵمانیا × پۆڵەندا.
شەممە 5/7/2025
*گروپی چوارەم: وێڵز × هۆڵەندا، فەرەنسا × ئینگلتەرا.
یارییەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی خانمانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی 2025 –سویسرا، كۆتاییانهات و ئەو هەڵبژاردانە دەركەوتن كەبەشداریی دوا یارییەكانی ئەو یۆرۆیە دەكەن.
لەو پاڵاوتنەدا سەرجەم هەڵبژاردەكانی خانمانی ئەوروپا، بەسەر 3 ئاستی (A)(B)(C) دا دابەشكرابوون، هەرئاستەش چوار گروپ لە هەڵبژاردەكانی لەخۆگرتبوو، پاش تەواو بوونی یارییەكانی  قۆناغی گروپەكان، ئەم هەڵبژاردانە یەكەم و دووەمی گروپەكانی ئاستی ئاستی یەكەم A بوون و راستەوخۆ گەیشتنە دوا یارییەكان:
ئاستی یەكەم A
*گ1: ئیتاڵیا، هۆڵەندا.
*گ2: ئیسپانیا، دانیمارك.
*گ3: فەرەنسا، ئینگلتەرا.
*گ4:ئەڵمانیا:ئایسلەندا.
دواتر بە سیستمێكی تایبەت، 28 هەڵبژاردەی تر دیارییكران و سەرجەمیان بەشداریی دوو قۆناغ لە یاریی پلەی ئۆفیان كرد، دواجار 7 هەڵبژاردە لەم دوو قۆناغی پلەی ئۆفەوە گەیشتنە دوا یارییەكان ئەوانیش ئەم هەڵبژاردانە بوون (سوید، پۆڵەندا، بەلجیكا، نەرویج، وێڵز، فنلەندا، پورتوگال)، بەمشێوەیە 15 هەڵبژاردەی دوا یارییەكان دەركەوتن كە ئەم هەڵبژاردانەن (سوید، پۆڵەندا، بەلجیكا، نەرویج، وێڵز، فنلەندا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، ئیسپانیا، دانیمارك، فەرەنسا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، ئایسلەندا، پورتوگال) لەگەڵ سویسرای میواندارییكەر بوون بە 16 هەڵبژاردەكەی  بەشدار لە دوا یارییەكانی یۆرۆی 2025 - سویسرا دا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان