مۆندیالی 2026

پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا دەستیپێكردووە

10:39 - 2025-06-17
وەرزش
32 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی قۆناغی 8 هەڵبژاردەی نەیشنس لیگی هەڵبژاردەكانی وڵاتانی ئەوروپا كران كە 8 یاریی بوون و تەواوی ئەنجامی یاریەیكانی چوون و گەڕانەوەیان بەمشێوەیە بوون:
*دانیمارك × پورتوگال(1-0)(2-5).
*هۆڵەندا × ئیسپانیا(2-2)(3-3)(5-6 بە پەنالتی).
*كرواتیا × فەرەنسا(2-0)(0-2) (4-5 بە پەنالتی).
*ئیتاڵیا ×  ئەڵمانیا(1-2)(3-3).
بە تەواو بوونی ئەم یارییانە، ئەو هەڵبژاردانەی تریش دەركەوتن كە دەبنە هەڵبژاردەی ئاستی یەكەمی  8 گروپی پاڵاوتنەكانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی داهاتووی ساڵی 2026.
پێش ئەوەی ئەو یارییانە بكرێن، قورعە بۆ گروپەكانی ئەو پاڵاوتنە كرابوو، سەرجەم هەڵبژاردەكانی ئەوورپا كە 54 هڵبژاردە بون، بەسەر 12 گروپدا دابەشكران، هێندێكیان 4 هەڵبژاردە و هێندێكی تریان 5 هەڵبژاردە لەخۆ دەگرن.
سەرەتا كاتێك قورعە بۆ هەڵژاردە بەشدارەكن كرا، 8 هەڵبژاردەكە كە لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەی نەیشنس لیگدا دەرنەكەوتبوون كە كامیان لەوی تر دەباتەوە،بۆیە  قورعەكە بەمشێوەیە بوو:
گروپی یەكەم: (براوەی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا كە ئەڵمانیا بوو)،سلۆڤاكیا، ئایرلەندای باكوور، لۆكسمبرگ.
گروپی دووەم: سویسرا، سوید، سلۆڤینیا، كۆسۆڤۆ.
گروپی سێیەم: (دۆڕاوی پورتوگال و دانیمارك كە دانیمارك بوو)، یۆنان، سكۆتلەندا، بیلۆروسیا. 
گروپی چوارەم: (براوەی فەرەنسا و كرواتیا كە فەرەنسا بوو)، ئۆكرانیا، ئایسلەندا، ئازەربیجان.
گروپی پێنجەم:(براوەی ئیسپانیاو هۆڵەندا كە ئیسپانیا بوو)، توركیا، جۆرجیا، بولگاریا.
گروپی شەشەم:(براوەی پورتوگال و دانیمارك كە پورتوگال بوو)، هەنگاریا، كۆماری ئایرلەندا، ئەرمینیا.
گروپی حەوتەم: (دۆڕاوەی یاریی ئیسپانیاو هۆڵەندا كە هۆڵەندا بوو)، پۆڵەندا، فنلەندا، لیتوانیا، ماڵتا.
گروپی هەشتەم:نەمسا، بۆسنەو هەرسك، رۆمانیا، قوبروس، سان مارینۆ.
گروپی نۆیەم:(دۆڕاوی یاریی ئەڵمانیا و ئیتالیا كە ئەیتاڵیا بوو)، نەرویج، ئیسرائیل، ئەستۆنیا، مۆڵدۆڤا.
گروپی دەیەم:بەلجیكا، وێڵز، مەكدۆنیای باكوور، كازاخستان، لیختینشتاین.
گروپی یانزەیەم:ئینگلتەرا،سربیا، ئەلبانیا، لاتڤیا، ئەندۆرا.
گروپی دوانزەیەم: (دۆڕاوی یاریی فەرەنسا و كرواتیا كە كرواتیا بوو)، چیك، مۆنتینیگرۆ، فارۆ، جیبرالتەر.
سیستمی یارییەكانی پاڵاوتن
*هەڵبژاردەکان بەسەر 12 گروپدا دابەشكراون:
*یەكەمی سەرجەم گروپەكان (كە 12 هەڵبژاردە دەكات) راستەوخۆ دەگەنە مۆندیالی داهاتووی 2026 كە بەهاوبەشی 16 شاری ئەمریكا و كەنەدا و مەكسیك بە هاوبەشی رێكیدەخەن.
* 12 دووەمی گروپەكان و باشترین 4 سێیەمی گروپەكانیش پلەی ئۆف یان یاریی پاشكۆی پاڵاوتن لە نێوان خۆیاندا دەكەن و لەم 16 هەڵبژاردەیەشەوە 4 هەڵبژاردەی تر دەگەنە مۆندیالی 2026.
*ئێستا یارییەكانی پاڵاوتن دەستیانپێكرددوەو تا مانگی مارسی ساڵی 2026 بەردەوام دەبن، رۆژی 21/3 –یەكەم جەولە لە یارییەكانی ئەم پاڵاوتنە كراون، دیارتین ئەنجامەكانی بەمشێوەیە بوون:
*ئینگلتەرا 3×0 لاتڤیا.
*ئیسرائیل 2×4 نەرویج.
*جیبراڵتەر 0×4 چیك.
*پۆڵەندا 2×0 ماڵتا.
*ئینگلتەرا 2 ×0 ئەلبانیا.
*پۆڵەندا 1 ×0 لیتوانیا.
رۆژانی هەینی و شەممە 6 و 7/6/2025، چەند یارییەكی تری ئەم پاڵاوتنە کراون كە گرنگترینیان ئەم یارییانە بوون:
*نەرویج 3 × 0 ئیتاڵیا.
*مەكدۆنیا 1 × 1 بەلجیكا.
* ئەندۆرا 0 × 1 ئینگلتەرا.
*نەمسا 2 × 1 رۆمانیا.
*فنلەندا2 × 1 هۆڵەندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان