شورتە نزیکە لە بردنەوەی نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵیش

10:44 - 2025-06-17
وەرزش
29 جار خوێندراوەتەوە

یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئەستێرەکانی عیراق، تەنیا 3 هەفتەیان ماوە کۆتاییان بێت و پاڵەوانی ئەمساڵ دەربکەوێت.
چەند رۆژی رابردوو، یارییەکانی هەفتەی 35 کران، دیارترین دوو ئەنجام و دوو یاریی بۆ دیارییکردنی پاڵەوانی ئەمساڵ، ئەم دوو یارییە بوون؛
* زەورا 1-2  ئەلقاسم.
* شورتە 4-0 نەفت.
ئەم دوو ئەنجامە، دۆڕاندنی زەورا و بردنەوەی شورتە، تاڕادەیەکی زۆر نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵی بۆ شورتە یەکلایی کردۆتەوە، چونکە ئێستا شورتە 80 خاڵی هەیەو 6 خاڵ پێش زەورا کەوتووە، تەنیا 3  هەفتەش یاریی ماوە بکرێت، واتا شورتە لەو سێ یارییەی ماونی بیانکات، تەنیا یەک بردنەوەی بەسە بۆ ئەوەی نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵیش یەکلایی بکاتەوە و بۆ چوارەم ساڵی یەک لەسەر یەک ببێتە پاڵەوانی یانەکانی عیراق.
هەر لە یارییەکانی ئەم هەفتەیەدا، بردنەوەی نەورۆز 1-0 لە هەولێر و لە یاریگای هەولێر، دیارترین ئەنجام بوو لەبەر ئەوەی؛
*حەوتەم یاریی یەک لەسەر یەکە هەولێر ناتوانێت لە نەورۆز ببایەوە. 
*بۆ یەکەم جارە نەورۆز لە یاریگای هەولیر لە هەولێر دەباتەوە.
*ئەم وەرزە نەورۆز هەردوو یاریی چون و گەڕانەوەی لە هەولێر بردەوە.
*هەولێر تا ئێستا لە یاریگای خۆی نەیتوانیوە لە نەورۆز بباتەوە، یەک یاریی لێ بردۆتەوە ئەویش لە یاریگای دهۆک بووە.
*بەم بردنەوەیە نەورۆز بە 46 خاڵ بۆ پلەی یانزەیەم سەرکەوت و هەولێریش بە 44 خاڵ سیازەیەمە.  

بابەتە پەیوەندیدارەکان