پەیوەندیی نێوان مەهدی تاریمی یاریزانی نێودەوڵەتی هەڵبژاردەی ئێران بە یانەی ئینتەر میلان بۆ ئەم وەرزە كۆتاییهات.
ئێستا یانەی ئینتەر میلان بەشداریی مۆندیالی یانەكان دەكات، بەڵام لە دوای كۆتاییهاتنی یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگەوە كە یارییەكەیان 0-5 بە پاریس سانجێرمان دۆڕاند، تاریمی بە مۆڵەتی یانەكەی و بەمەبەستی پشوودان، گەڕایەوە ئێران، ئێستاش بەهۆی جەنگو ئاڵۆزی نێوان ئێران ئیسرائیلەوە، ناتوانێت پەیوەندیی بە یانەكەیەوە بكاتەوە، بۆیە ئەم وەرزەی ئەم یاریزانە لەگەڵ ئینتەر میلان كۆتاییهات، شایانی باسە ئەم یاریزانە 2024 لە یانەی پۆرتۆوە چووەتە یانەی ئینتەر میلان و بۆندەكەشی تا ساڵی 2027 دەبێت.