لاپەڕەی وەرزش
رۆژانی هەینی و شەممەی رابردوو 13 و 14/6/2024، یارییەكانی هەفتەی 35 لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق كران، پێشمەرگەی سلێمانی لەم هەفتەیەی یارییەكانیدا، بردنەوەیەكی تریشی تۆمار كرد و ئەمجارە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 2-0 لە تیپی یانەی ئیتیساڵاتی بردەوە، بەم بردنەوەیەش بە 47 خاڵ هەر لە پلەی 9 ی ریزبەندیی یانەكاندا ماوەتەوە.
رۆژی پێنجشەممەی ئایندەش یارییەكانی هەفتەی 36 دەكرێن، گرنگترین یارییەكانیش بەمشێوەیە دەبن:
*پ.سلێمانی × ئەلحەسەین.
*گازی باكوور× نەوتی وەسەت.
*ئەلغەراف × سەناعە.
*موسڵ × مەیسان.
*ئەمانەی بەغدا × مەسافی جەنوب.
یارییەكانی هەفتەی 35
ئێستا تەنها سێ هەفتە لە یارییەكانی ئەم خولە ماون بكرێن، موسڵ لەگەڵ فەهد دوو خاڵی گرنگی لە دەستدا و 0-0 یەكسانبون، لە پلەی یەكەمەوە بۆ پلەی دووەم دابەزیوە، ئەلغەراف بەرامبەر ئەو یەكسانبوونەی موسڵ، بردنەوەیەكی گرنگ و گەورەی تۆمار كردو 4-0 لە عەفەكی بردەوە و بۆ لووتكەی رزبەندیی یانە بەشدارەكانی ئەم خولە سەركەوت و هەردووكیشیان خاوەنی 63 خاڵن و زۆریش نزیكن لەوەی بۆ خولی ئەستێرەكانی عیراقی وەرزی ئایندە سەربكەون، یانەی ئەمانەی بەغداش تاكە ركابەری ئەم دوو یانەیەیە و 62 خاڵی هەیە و لەم هەفتەیەی یارییەكاندا 0-0 لەگەڵ نەوتی وەسەت یەكسان بوو.
رۆژی هەینی 13/6 یارییەكانی هەفتەی 35 بە یاریی ئیتیساڵات و پێشمەرگەی سلێمانی دەستیپێكرد كە پێشمەرگە 2-0 یارییەكەی بردەوە و رۆژی دواتر شەممە 14/6 سەرجەم یارییەكانی تر بەمشێوەیە كران:
*عەفەك 0 × 4 ئەلغەراف.
*نەوتی وەسەت 0 × 0 ئەمانەی بەغدا.
*ئەلحوسەین 1 × 2 جۆلان.
*بەحری 2 × 2 كازمییە.
*ئەلفەهد 0 × 0 موسڵ.
*مەیسان 1 × 0 گازی باكوور.
*مەسافی باشوور 1 × 0 مەسافی.
*سەناعە 2 × 0 ناسرییە.
*رومادی 5 × 1 سەناعات كارەبایی.
بەر لە دەستپێكردنی یارییەكانی هەفتەی 36، یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندیی ئەم خولە بەمشێوەیەیە:
-1 غەراف (35 یاری)(63 خاڵ).
-2 موسڵ (35 یاری)(63 خاڵ).
-3ئەمانەی بەغدا (35 یاری)(62 خاڵ).
-4 جۆلان (35 یاری)(59 خاڵ).
-5 كازمییە (35 یاری)(54 خاڵ).
سەبارەت بە دوو یانەكەی كوردستانیش كەبەشداریی ئەم خولەدەكەن (پ.سلێمانی و گازی باكووری شاری كەركوك) پلەی ریزبەندیی و كۆی خاڵەكانیان، تا هەفتەی 35 بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
-9 پ.سلێمانی (35 یاری)(47 خاڵ).
-13گازی باكوور(35 یاری)(42 خاڵ).
شایانی باسە تیپی یانەی سەناعات كارەبایی، دوا تیپی ریزبەندیی گروپەكەیە و لە پلەی 20 دایە و تەنیا 14 خاڵی هەیە.