دواجار پەردە لەسەر یارییەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندالی 2026 دادرایەوە و 6 هەڵبژاردە دەركەوتن كە راستەوخۆ لە كیشوەری ئاسیاوە گەیشتونەتە مۆندال.
لە قۆناغی سێیەمی یارییەكانی پاڵاوتنی ئەم كیشوەرەوە 6 هەڵبژاردە، ئەوانیش یەكەم و دووەمی هەرسێ گروپی قۆناغی سێیەمی یارییەكانی پاڵاوتن بوون گەیشتوونەتە مۆندیال بەمشێوەیە:
*گروپی یەكەم (ئێران، ئۆزبەكستان).
*گروپی دووەم (كۆریای باشوور، ئوردون).
*گروپی سێیەم (ژاپۆن، ئوستورالیا).
هەر لەو سێ گروپەوە، سێیەم و چوارەمی هەرسێ گروپەكە، دەكەونە گێژاوی پاڵاوتنێكی ترەوە ئەویش قۆناغی چوارەمی پاڵاوتنەكانە، كە یەك لەدوای یەك سێیەم وچوارمی گروپەكانیان بوون، ئەوانیش:
*گروپی یەكەم (ئیمارت، قەتەر).
*گروپی دووەم (عیراق، عومان).
*گروپی سێیەم (سعودیە، ئەندەنوسیا).
قۆناغی داهاتووی یارییەكانی پاڵاوتن
* ئەم 6 هەڵبژاردەیە بەسەر دوو گروپی نوێدا دابەشدەكرێنەوە.
*هەر گروپە 3 هەڵبژاردە لە خۆ دەگرێت.
*یەكەمی هەردوو گروپەكە راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال.
*یارییەكان بە سیستمی گردبووەوە لە وڵاتێك دەكرێن و دواتریش ئەو وڵاتە دیاریی دەكرێت.
*جەولەی یەكەمی یارییەكان رۆژی چوار شەممە 8/10/2026 دەكرێن.
*جەولەی دووەمی یارییەكان رۆژی شەممە 11/10/2026 دەكرێن.
*جەولەی سێەمی یارییەكان رۆژی سێشەممە 14/10/2026 دەكرێن.
*شەش هەڵبژاردەكە بەسەر سێ ئاستی هونەریدا دابەشدەكرێن:
-ئاستی یەكەم (قەتەر و سعودیە).
-ئاستی دووەم (عیراق و ئیمارات).
-ئاستی سێیەم (عومان و ئەندەنوسیا).
*هەرگروپە تیپی ئاستێك لە ئاستەكان لەخۆ دەگرێت و دوو تیپی یەك ئاست بەر یەكتر ناكەون.
*رۆژی 17/7 قورعەش بۆ هەڵبژاردەكان دەكرێت.
* یەکەمی هەردوو گروپەکە، راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال، دووەمی هەر دوو گروپەكەش بە سیستمی چوون و گەڕانەوە دوو یاریی تر دەكەن و براوە لەو دوو یارییەوە دەگاتە پاشكۆی پاڵاوتنێكی نوێی جیهانی كە 6 هەڵبژاردە لە خۆدەگرێت.