״لە هەفتەیەكدا 3 هەزار و 567 پاسپۆرتی نوێ لە هەرێمی كوردستان دراوەتە هاووڵاتیان״

11:28 - 2022-08-15
کوردستان
393 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە «بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی هەفتەیەكدا، لە رۆژی 5ی ئابی 2022 تا 11ی ئابی 2022، بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرتی هەرێمی كوردستان، 3 هەزار و 567 پاسپۆرتیان داوەتە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە هەزار و 512 پاسپۆرتیان لە پارێزگای هەولێر، 886 پاسپۆرتیان لە پارێزگای سلێمانی، 441 پاسپۆرتیان لە پارێزگای دهۆك،  207 پاسپۆرتیان لە پارێزگای هەڵەبجە، 196 پاسپۆرتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و  127 پاسپۆرتیشیان لە نووسینگەی چەمچەماڵ بوون».
هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 6 هەزار و 71 هاووڵاتی پاسپۆرتی نوێیان دەركردووە و 635 كارتی زانیاری نوێش دراوەتە هاووڵاتیان».

بابەتە پەیوەندیدارەکان