فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەردانی قەزای خانەقین-ی كرد و لەگەڵ فەرمانگەكانی سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە.
لە لێدوانێكیشدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، ئاماژەی بەوەكرد: پێویستە حكومەت گرنگی زیاتر بە خزمەتكردنی هاووڵاتیانی خانەقین و جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی بدات لە سنوورەكەدا، وتیشی: داواكاریی دانیشتوانی سنوورەكە دەبەینە ئەنجومەنی وەزیران، تەئكیدی لەوەشكردەوە: پێویستە هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ بەجدی كار بكەن بۆ راگرتنی پڕۆسەی تەعریب لە سنووری ناوچە جێناكۆكەكان و كار بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوور بكرێت.
پاشان سەردانی ناو بازاڕی خانەقین-ی كرد و لە نزیكەوە ئاگاداربوو لە رەوشی كاسبكارانی بازاڕەكە.
سەردانەكە لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری حكومەتی هەرێمە بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.