فلاشی ئابووری

تەرازووی بازرگانیی ژاپۆن و كورتهێنانێكی گەورە

10:17 - 2025-06-19
ئابووری
41 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی ژاپۆن رایگەیاند: لە مانگی ئایاری رابردوودا تەرازووی بازرگانیی وڵاتەكەی 637,6 ملیار یەن كورتی هێناوە، لەبەر ئەوەی لەو مانگەدا لەسەر ئاستی ساڵانە هەناردەی ژاپۆن بە رێژەی %1.7 كەمیكردووە.
ئەو وەزارەتە ئاماژەی بەوەشكرد، كەمبوونەوەی هەناردەی ژاپۆن زیاتر لە فرۆش و هەناردەی ئۆتۆمبێلدا بووە، ئەویش بەهۆی سیاسەتی نوێی ئابووریی ئەمریكاوە، كە تاریفەی گومرگی لەسەر هەناردەی ژاپۆن بەرز كردۆتەوە بۆ %25.
ئەلعەرەبییە بزنس

بابەتە پەیوەندیدارەکان