دووەم مۆندیالە ئیتالیا لە دوورەوە سەیر دەكات

08:56 - 2022-03-28
وەرزش
337 جار خوێندراوەتەوە


بۆ دووەم مۆندیالی یەك لەسەر یەكە ئیتاڵییەكان ئاوات دەبن و ئەستێرەكانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە لەدوورەوە وەك تەماشاكەر نەك وەك بەشدار سەیری مۆندیال دەكەن، ئەمەش پاش ئەوەی لە یەكەم یاریی پاشكۆی پاڵاوتنی ئەم كیشوەرەدا لە یارییەكی كارەسات باردا بۆ ئیتاڵییەکان1-0 بە مەكدۆنیا دۆڕان.
لە پاش تەواو بوونی یارییەكانی قۆناغی گروپەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندالی ئایندەی قەتەر، ئەم پاڵاوتنە پێی ناوەتە قۆناغی یارییەكانی پاشكۆی پاڵاوتنەوە، لەم قۆناغەی پاڵاوتنەكاندا 12 هەڵبژاردەی ئەوروپا بەشدارن كە دووەمەكانی هەر 10 گروپەكە و باشترین دوو سێیەمی گروپەكانن، لە ئەنجامی قورعەدا ئەم 12 هەڵبژاردەیە بەمشێوەیە بەریەكتر كەوتوون و تەواوی ئەنجامی یارییەکانیش بەمشێوەیە بوون:
١- پورتوگال × توركیا (3-1).
٢-ئیتاڵیا × مەكدۆنیا (0-1).
٣-روسیا × پۆڵەندا -ئەنجام نەدرا.
٤-سوید × چیك (1-0).
٥-سكۆتلەندا×ئۆكرانیا -دواخرا.
٦-وێڵز×نەمسا (2-1).
ئەو یارییانە شەوی پێنجشەممە 24/3/2022 كران، دواتر سبەی سێشممە 29/3/2022 براوەكانی ئەم یارییانە كە 6 هەڵبژاردەن جارێكی تر بەپێی ئەم خشتەیە یاریی پێكەوە دەكەن و سێ براوەی ئەم سێ یارییە راستەوخۆ دەگەنە مۆندیال بەمشێوەیە:
٦- (پورتوگال) × (مەكدۆنیا).
٧- (پۆڵەندا) × (سوید).
٨- (وێڵز) × (براوەی یاریی 5).

بابەتە پەیوەندیدارەکان