ژمارەیەك پرۆژە لە پێنجوێن جێبەجێدەكرێن

01:34 - 2025-06-22
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، سەرۆكی شارەوانیی پێنجوێن، ئەوەی خستەڕوو كە لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواوی پرۆژەكان بۆ كۆڵانەكانی كانی گۆیژ لە پێنجوێن دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.
رەئوف رەشید سەرۆكی شارەوانیی پێنجوێن، وتیشی: پرۆژەكان بریتین لە تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ، رێگەسازی، قیرتاو و شۆستە و ئێستا تەواوی رێكارەكانی دەرخستە، دیزاین، نرخاندن و وردبینیی پرۆژەكان تەواوكراون، وتیشی: پرۆژەكان رەزامەندییان بۆ وەرگیراوە و لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێدەكرێن.

هەڵەبجە، محەمەد تۆفیق نەورۆڵی

بابەتە پەیوەندیدارەکان