سه‌ركۆ یونس
(با مووچه بێت)، وه‌ڵامی زۆربه‌ی ئه‌و باوك و دایكانه‌یه، كه بژێوی و ژیان و گوزه‌رانی خۆیان و ماڵ و منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر مووچه‌یه.
با مووچه بێت، ئه‌و گوزارشته ناخۆشه‌یه، كه له ده‌می مووچه‌خۆران دێته‌ده‌ره‌وه و به گوێی منداڵه‌كاندا ده‌درێت.
با مووچه بێت، تاكه چاره‌سه‌ری كاتیی سه‌رجه‌م داواكاری و ته‌نانه‌ت پێداویستییه هه‌نووكه‌یی و هه‌ره‌پێویستییه‌كانی زۆربه‌ی خێزانه‌كانه.
نزیكه‌ی یەک ملیۆن و 200 هه‌زار مووچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشینان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و مووچه‌خۆرانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، چاوه‌ڕێی مژده‌ی ناردنی مووچه‌ن له به‌غداوه.
سەرچاوەی لێشاوی نەختینە
له بارودۆخی ئاسایی‌دا، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران، نزیكه‌ی یه‌ك تریلیۆن دیناری مانگانه‌یه، خستنه‌بازاڕی ئه‌م گوژمه پارە‌یه، بازاڕ و ئابووری هه‌رێم ده‌جووڵێنێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌رێمدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی تر خه‌رج ناكرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، هه‌رچی خه‌رجی هه‌یه، ته‌نها مووچه‌یه، كه گیرفانی مووچه‌خۆران و بازاڕ گه‌رم ده‌كاته‌وه، ئێستا مووچه‌ی مانگی ئایار خه‌رجنه‌كراوه و هیچ ئومێدێكیش نییه له ماوه‌ی نزیكی داهاتوودا خه‌رج بكرێت.
ئه‌و لێشاوی نەختینەیەی بووه‌ته ده‌رد و دیارده و کێشە له بانكه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا، ئێستا هه‌مان دیارده کێشە ده‌توانین بڵێن، به‌رۆكی گیرفانی، رێژه‌ی %90ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی گرتووە، پاره‌ی كاش و به‌رده‌ست، یان ئەوەی لە کوردەواریدا پێی دەوترێ پارەی وشکە، لە ئاستی سفر نزیك بووه‌ته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ئه‌م مانگه مووچه نه‌درێت، ئه‌وا به یه‌كجاری پاره‌ی كاش له‌لای مووچه‌خۆران سفر ده‌بێته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بارودۆخی خراپتری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
خەڵکی بە قەرز شت دەکڕن
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌فته‌ری قه‌رزه‌كان له‌لای دوكانداران و ماركێته‌كان و گۆشتفرۆش و مریشكفرۆشەکان ئاستی پێوانه‌یی تۆماركردووه، به ده‌یان و سه‌دان خێزان ئێستا به قه‌رزی مووچه، پێداویستییه‌كانیان دابینده‌كه‌ن.
تاكه ئومێد و هیوایه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌بێت، هه‌مووان چاوه‌ڕێی ده‌ركردنی بڕیاری دادگای فیدراڵین بووین، دادگای فیدراڵیش ئەوە دۆخەکەیەتی کە دەیبینین و لە کۆی نۆ ئەندامی بنەڕەتی شەشیان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و سێ ئەندامی یەدەگیش بە هەمان شێوە.
ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیه لای زۆربه‌ی مووچه‌خۆران، ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ناوچه‌كه و شه‌ڕی ئێران و ئیسرائیل و ترسان له‌وه‌ی كه عیراقیش تێوه‌بگلێت، لەبەرئەوە نائومێدی و بێهیوایی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر مووچه‌خۆران به‌تایبه‌تی و هاونیشتمانیانی هه‌رێم به‌گشتی.