״کشانەوەی دیپلۆماتکارەکان پەیوەست نییە بە دۆخی ئاسایشی عیراقەوە״

01:03 - 2025-06-22
کوردستان
20 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی عیراقی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراقی راگەیاندووە: کشانەوە و بڕیارە ئەمنییەکان لەبارەی دیپلۆماتکارە ئەمریکاییەکان تەنیا تایبەت نییە بە عیراق، بەڵکو بەشێکە لە پلانێکی بەرفراوانتر کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە گرتوویانەتەبەر، بەڵام دیپلۆماتکارە عەرەب و بیانییەکان کە لە عیراقدان لە ئاستێکی باشی ئاسایش، پەیوەندییەکان و کارکردنیان، پارێزراون».
ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشیەییتد پرێس (AP) بڵاوی کردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەهۆی «ئەگەری هەر ئاڵۆزییەک لە ناوچەکەدا» کارمەندانی ناپێویست لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدای پایتەختی عیراق دەکشێنێتەوە.
چەند سەرچاوەیەکیش بۆ ئاژانسەکە رایانگەیاندووە: ئەو بڕیارە زۆر کاریگەری لەسەر ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکە نابێت چونکە لە ئێستادا باڵیۆزخانەکە خۆی ژمارەیەکی سنووردار کارمەندی هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان