خورماتوو لە خۆڵ و خاشاك پاكدەكرێتەوە

01:15 - 2025-06-22
کوردستان
21 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی شارەوانیی خورماتوو لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، دەڵێت: تیمەكانیان هەڵمەتێكیان بۆ پاككردنەوەی زبڵ و خاشاكی گەڕەك و رێگە سەرەكییەكان دەستپێكردووە.
ئەندازیار هیوا غالب سەرۆكی شارەوانیی خورماتوو وتیشی: لە هەڵمەتەكەدا ئامێری تایبەت بە هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاك بەكاردەهێنرێت و هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت و تەواوی سنوورەكە دەگرێتەوە و زبڵ و خاشاكەكەش لە شوێنێكی دیاریكراو لەناودەبرێت.

خورماتوو، عومەر ئاوارە

بابەتە پەیوەندیدارەکان