سبەی سلێمانی لە بەغدا یاریی دەکات

09:06 - 2022-03-28
وەرزش
224 جار خوێندراوەتەوە

تیپی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی بەشدار لە خولی نایابی یانەکانی عیراقدا رۆژی شەممەی رابردوو 26/3 لە هۆڵی داخراوی خوالێخۆشبوو د. لەتیف، لە جەولی هەشتەمی یارییەکانی قۆناغی دووەمدا میوانداریی لە تیپی یانەی دیالا کرد، بەڵام 23-27 یارییەکەی دۆڕاند.
بەر لەم یارییەش دووچاری دۆڕاندنێکی تریش هات و 37-27 بەتیپی یانەی تەعاون دۆڕا.
سەرەڕای ئەم دوو دۆڕاندنەش پاش 19 جەولە لە یارییەکانی ئەم خولە بە 33 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولەکەدا وەستاوە.
سبەی سێشەممەش لە یارییەکی تریدا لە هۆڵی ویسام ئەل مەجد لە بەغدا دەبێتە میوانی یانەی جەیش.

بابەتە پەیوەندیدارەکان