شەهید سامان نەورۆڵی

09:58 - 2025-06-23
کوردستان
19 جار خوێندراوەتەوە

‎شەهید سامان عەبدولڕەحیم عەلی ناسراو بە سامان نەورۆڵی، لە دایكبووی ساڵی 1978ی خێزانێكی نیشتمانپەروەری گوندی بەكراوای سەر بە ناحیەی سیروانی پارێزگای هەڵەبجەیە، قۆناغی سەرەتایی تەواوكردووە.
لە راپەڕینی ساڵی 1991 پەیوەندیی بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كردووە و ساڵی 1993 بووە بە پێشمەرگە لە لیوای سكرتاریەت.
پێشمەرگەیەكی ئازا و چالاك و دڵسۆز بووە و‎ بەشداریی شەڕەكانی ئەوكاتەی كردووە و دووجاریش برینداركراوە.
دوا پلەی فەرماندەی كەرت بووە لە هێزی دووی تایبەتی مەڵبەندی نۆی شارەزوور.
بەداخەوە، شەوی 13\14/11/1997 لە شاخی بنەباوێی دۆڵی سماقوڵی، شەهیدكرا.
 محەمەد تۆفیق نەورۆڵی

بابەتە پەیوەندیدارەکان