سەنتەری زانیارییەكانی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی میسر بڵاویكردەوە، حكومەت دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی پلانێكی نوێ بۆ دابینكردنی گاز بۆ هاوینی ئەمساڵ و بۆ ئەو مەبەستەش كەشتی تایبەت بە پڕكردنەوەی عەمبارەكانی گازی ئامادە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر میسر تەنیا یەک كەشتی هەبوو بۆ پڕكردنەوەی عەمبارەكانی گاز، بەڵام ئێستا چوار كەشتی ئامادە كردووە، كە لە توانایاندایە رۆژانە دوو هەزار و 700 ملیۆن پێ سێجا گاز بگوازنەوە بۆ عەمبارەكان.
ئەلعەرەبییە بزنس