بە گوێرەی راپۆرتێكی سكای نیوز، دوای چەندین ساڵ، بۆ یەكەم جار بازاڕی پشكەكانی ئەوروپا سەركەوت بەسەر بازاڕی پشكەكانی ئەمریكادا و چاودێرانیش هۆكارەكەی دەگێڕنەوە بۆ ترس و نیگەرانیی وەبەرهێنەران لە سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا و بڕیارە چاوەڕوان نەكراوەكانی.
هەر بە پێی ئەو راپۆرتە وەبەرهێنەرە نێودەوڵەتییەكان لەم ماوەیەدا چەندین ملیار دۆلارییان لە بانكەكانی ئەمریكا كێشاوەتەوە و ئەوەش وایكردووە نرخی پشكەكانی ئەوروپا بەرزبێتەوە.
سكای نیوز