گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستیپێكردەوە

10:09 - 2025-06-25
کوردستان
39 جار خوێندراوەتەوە


بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، دوای بڕیاری كردنەوەی ئاسمانی عیراق بەرووی جووڵەی فڕۆكەوانیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكەم گەشتی فڕۆكەوانی لەلایەن هێڵی ئاسمانیی عیراقییەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەپێچەوانەوە ئەنجامدرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وابڕیارە هێڵە ئاسمانییەكانی دیكەش بەپێی پلانی خۆیان دوای رێكخستنەوەی خشتەی گەشتەكانیان، گەشتە ئاسمانییەكانیان دەستپێبكەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان