میدیاکارانی یەکێتی، خولێکی ژیریی دەستکردیان بەسەرکەوتوویی تەواو کرد

10:47 - 2025-06-26
کوردستان
26 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی كوردستانی نوێ و كەناڵی (المسری)، خولێكیان بەناونیشانی (بەكارهێنانەكانی ژیریی دەستكرد لە میدیادا)، بۆ 30 میدیاكاری کەناڵەکانی سەر بە بۆردی راگەیاندنی یەكێتی كردەوە، كە ماوەی دوو رۆژی خایاند.  
دوێنێش دوای تەواوبوونی خولەكە، بە ئامادەبوونی لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی، لەڕێوڕەسمێكدا، بڕوانامەی تەواوكردنی خولەكە بەسەر بەشداربوواندا دابەشكرا.
هەر لە رێوڕەسمەكەدا، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، وێڕای پیرۆزبایی لە بەشداربووان، دەستخۆشی لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ و كەناڵی (المسری) كرد بۆ كردنەوەی خولەكە و راشیگەیاند: بەهۆی پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆجیاوە، رۆژنامەنووسانیش پێویستیان بەوەیە بەردەوام ئاشنای گۆڕانكاری و پێشكەوتنەكان بن. بەپێویستیشی زانی بەپێی پێویست خول و وۆركشۆپ بۆ راگەیاندنكاران بكرێتەوە بەمەبەستی گەشەپێدان و بەرزكردنەوەی ئاستی كارامەییان لە بوارەكەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان