ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری (دیوان) بڵاوكرایەوە

11:11 - 2025-07-02
هەمەرەنگ
35 جار خوێندراوەتەوە

ژمارە (49)ی گۆڤاری دیوان بە كۆمەڵێك بابەتی هەمەڕەنگی ئەدەبیی، هونەریی، مێژوویی و رۆشنبیریی كەوتە بەر دیدی خوێنەران. 
بەشی سێیەمی وتارەكەی سمكۆ عەبدولكەریم سەرنووسەری گۆڤارەكە بڵاوكراوەتەوە بە ناونیشانی لە «كوێوە بۆ كوێ».
 لەم ژمارەیەدا دۆسێیەك تایبەت كراوە بـــــە هونەرمەندی كۆچكردوو عیسا بەرواری، دیدارێكیش لـــەگــەڵ هادی رەشید ناسراو بە مام هادی كراوە كە باس لە وێستگەكانی ژیانی خۆی دەكات.
بابەتەكانی دیكەی گۆڤارەكە بریتین لە: رەنگدانەوەی سروشت و گەشبینیی لە كۆمەڵەشیعری وەرە لە باخ پێت دەڵێم، پیرۆزترین خاك، شیعر وەرگێڕان و ناپاكییەكی جوان، راپۆرتی شوبات و چەندین بابەتی دیكە بڵاوكراونەتەوە. 
گۆڤاری دیوان، گۆڤارێكی مانگانەی ئەدەبیی و رۆشنبیریی گشتییە، ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی (ی.ن.ك) دەریدەكات.
 جەواد حەیدەری

بابەتە پەیوەندیدارەکان