کتێبی (گەشت بە ناوی بریندا) لە نووسینی (هۆمەر محەمەد)ە. کتێبەکە بریتییە لە کۆمەڵێک وتار و لێکۆڵێنەوە، لەبارەی کارەساتی ئەنفالەوە. کتێبێکی قەبارە گەورەیە و خۆی لە دووتوێی 350 لاپەڕە دەبینێتەوە، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپکراوە.