له لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ركوك، رایگه‌یاند: دیزاینی ئه‌و زه‌ویانه په‌سه‌ندكراوه كه ئاماده‌كراون بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر چینوتوێژه‌كاندا و رۆژنامه‌نووسانی سه‌ر به لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراقیشی تێدایه.
ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ركوك، راشیگه‌یاند: پارێزگاری كه‌ركوك، دیزاینی ئه‌و زه‌ویانه‌ی په‌سه‌ندكرد، كه به‌پێی بڕیاری 419 ئاماده‌كراون بۆ دابه‌شكردن و داواشیكرد په‌له‌بكرێت له ته‌واوكردنی رێكاره‌كان بۆ دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و توێژانه‌ی بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و زه‌ویانه‌ی ئاماده‌كراون بۆ دابه‌شكردن، بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌ویی ده‌یگرێته‌وه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانی بكات.
كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د