به وته‌ی لێپرسراوی لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان، «به‌هۆی بارودۆخی سه‌ختی ئابووری و دواكه‌وتنی مووچه‌وه، كرێنشینان له هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی سه‌ختدان و زیاتر %70یان نه‌یانتوانیوه كرێی دوو مانگی رابردوو بده‌ن».
كارزان ره‌سوڵ لێپرسراوی لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی دواكه‌وتنی مووچه و نه‌مانی جموجوڵ له بازاڕه‌كاندا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كان كردووه، به‌ڵام كرێنشینان ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان زیاتر پێوه دیاره، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شی زۆری كرێنشینان نه‌یانتوانیوه كرێی دوو مانگی رابردوو بده‌ن، كه رێژه‌كه له %70 زیاترە، وتیشی: له سنووری پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له 200 هه‌زار كرێنشین هەن، زۆربه‌یان كه‌مده‌رامه‌تن، هۆكاره‌كه‌شی بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له 20 ساڵی رابردوودا نه‌یتوانیوه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به نرخی گونجاو بۆ كرێنشینان دروستبكات و كارئاسانییان بۆ بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه مانه‌وه‌ی كرێنشینان له‌م بارودۆخه‌دا، گرفتی زیاتری كۆمه‌ڵایه‌تی و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها گرفتی زۆری له‌نێوان به‌شێك لە خاوه‌ن خانوو و كرێنشیناندا دروستكردووه، بۆیه پێویسته حكومه‌ت هه‌نگاوی به‌په‌له بنێت بۆ كۆتاییهێنان به بارودۆخی كرێنشینان.
هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا