لە دەربەندیخان، ئاژەڵە کێوییەکانی شاخی بەرانان رزگاردەکرێن

11:41 - 2025-07-02
کوردستان
43 جار خوێندراوەتەوە

هۆبەی باخچەکانی شارەوانیی دەربەندیخان کار و چالاکییەکانی خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: تیمەکانمان دەستیانکردووە بە نۆژەنکردنەوە و راکێشانی ئاو بۆ حەوزی ئاژەڵە کێوییەکانی  شاخی بەرانان، بۆئەوەی لەم گەرمایەدا بێ ئاو نەبن و لە تینوواندا لەناو نەچن.
راشیگەیاندووە، لە درێژەی کارەکانماندا دەرخستەیەکمان پێشکەشکردووە بۆ خەمڵاندنی ئەو زیانانەی بەهۆی بارهەڵگرێکی دووتەنی جۆری میسیۆبوشییەوە لە 24/6/2025 لەنزیک فولکەی پەریی دەریا وەرگەڕابوو، بەوەش توانرا زیانەکانی پێ چاکبکرێتەوە کە بریتی بوو لە چاککردنەوە و بۆیاخکردنی شۆستەکە و فەرشکردنی چیمەن و ناشتنی نەمامی ئەلبیزیا و کامیس پاریس.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێکیتر لە کارەکانمان بریتی بووە لە دروستکردنی حەوز بۆ درەختەکانی ناوبەندی شەقامی 30مەتری بۆئەوەی بەرگەی بێئاوی بگرێت  لەم وەرزی گەرمایەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان