بەئامادەبوونی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك - سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی شاری كەركوك لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا، ناوەندی رێكخراوە دیموكراتییەكانی كەركوك قەڵغانی رێزلێنانی پێشكەش بە ژمارەیەك هونەرمەند و شانۆكاری شاری كەركوك كرد كە رۆڵیان هەبووە لە كار و چالاكییەكان و بەدەستهێنانی ئەنجامی هونەریی بەرچاو لە فێستیڤاڵە هونەرییە نێو دەوڵەتییەكاندا .
سیروان عومەر سەرۆكی لقی كەركوكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان ستایشی رۆڵی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی كرد كە هەردەم هاوكاری و پشتگیریی هونەرمەندانی كەركوكی كردووە .
كەركوك، رزگارشوانی