یەک پرسیار ؟

حیكمەت هیندی

10:35 - 2025-07-03
هەمەرەنگ
13 جار خوێندراوەتەوە

كوردستانی نوێ – ئارما هیوا

 

لە گۆشەی یەك پرسیاری كوردستانی نوێدا، لە حیكمەت هیندی ئەكتەر و شێوەكارمان پرسی: رۆژانە بە چییەوە سەرقاڵیت؟ لە وەڵامدا وتی: لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاوڕێیان و هونەرمەندان، سەرقاڵی بەرنامەیەكین لە كەناڵی كوردسات بە ناوی (لفكە و لیرە)، كە مانگی دوو بەرنامەی تۆمار دەكەین و پێشكەش دەكرێت، تەنها سەرقاڵی ئەوەم وەك كاری هونەری.
رۆژانە سەرقاڵی هونەری شێوەكاریم و تازەترین كاریشم بۆ (50)یەمین ساڵیادی یەكێتی بوو، كە پێشانگەیەكی شێوەكاریی كرایەوە و من و كۆمەڵێك هونەرمەندی دیكە تێیدا بەشداریمان كرد، پێنجەم پێشانگەیە ئێمە بەشداریی دەكەین و ساڵانەش ئەو پێشانگەیە دەكرێتەوە و بەشێكی زۆری وێنەكانی بەرنامەی بەرنامەش من دروستم كردووە، بە تایبەتی بەشی شێتخانەی مەركەزی. هەروەها هەركاتێك دەرفەت، یان كاتی بەتاڵم هەبێت لە ماڵەوە سەرقاڵی وێنەكێشانم.
ماوەی زیاتر لە (9) ساڵە خانەنشینم و سەرەڕای ئەو ئیش و كارانەم، پەیوەندیی كۆمەڵایەتیم لە بیر نەكردووە و بەردەوام سەردانی هاوڕێیان و خزم و كەسوكار و دۆستان دەكەم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان