دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر خواردنی ماوەبەسەرچوودا

12:38 - 2025-07-03
کوردستان
38 جار خوێندراوەتەوە

لە پیرەمەگرون خاوەنی بڕێکی زۆر خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوو رووبەڕووی یاسا کرانەوە، لیژنە هاوبەشەکانیش داوا لە هاووڵاتیان دەکات هاوکاریان بن.
هۆگر عبدولواحید سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی ناحیەی پیرەمەگرون بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە سنووری پیرەمەگرون و لەناو چەند مارکێت و کوگا و دووکان و بازاڕی و نانەواخانەدا دەستمانگرت بەسەر زیاتر لە 500 کیلۆگرام خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوودا.
ئاماژەی بەوەشکرد، خاوەنی ئەو ماددانە  رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، داوا لە هاووڵاتیانی ناحیەکەش دەکەین لە هەر شوێنێک  کاڵا و خواردن و خواردنەوەی خراپبوویان بینی، ئاگاداریان بکەنەوە.
پیرەمەگرون، بێستون شارستێنی

بابەتە پەیوەندیدارەکان