لی پیو، وێنەگری سروشتە بە تایبەتی وێنەی خۆرهەڵهاتن و باڵندەکان دەگرێت، بەیانییەك پێش خۆرهەڵهاتن لە ماڵ دەچێتە دەرەوە لە ناوچەی دێربیشایرە لە ئینگلتەرا، کە ناوچەیەکی جوانی سروشتییە، بە ئامانجی تۆمارکردنی چەند وێنەیەك لە سروشتی خۆرهەڵهاتن، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو بەیانییە هەورێکی چڕ و تەمێکی زۆر لەسەر شاخەکان دەبێت، ناتوانێت وێنەی دیمەنی خۆرهەڵهاتن بگرێت، بە نائومێدی دەگەڕێتەوە، لە ناکاو هەست دەکات چاوێك لەسەر زەوی سەیری دەکات و دیمەنێکی نامۆی هەیە، یەکەمجارە ئەو دیمەنە ببینێت، هەر بۆیە بە تامەزرۆییەوە کامێراکەی ئامادە دەکات بۆ تۆمارکردنی ئەو چاوەی لەسەر زەوی تەماشای دەکات، کە لە چاوی ماسی دەچێت، ئەم دیمەنە سەیرەی کە لی پیو دەیبینێت بەهۆی مانەوەی بەفر لەسەر بەردەکان و بوون بە سەهۆڵ و توانەوەی بە تێپەڕبوونی چەندین ساڵ دروست دەبن، ئەوەی جێی سەرنجە کە لە کەللەی ماسی دەچێت و ئەو شێوە نامۆیەی پێ بەخشیوە، لی پیو دوای تۆمارکردنی ئەم دیمەنە لە هەژماری تویتەری خۆی وێنەکە بڵاودەکاتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا دەبێتە جێی سەرنجی میدیاکان.
ئا: ژوان باقی