چەند بەرهەمێكی شانۆیی بڵاودەكرێنەوە
ناوەندی رەهەند و ناوەندی كەپر لە پرۆژەیەكی هاوبەشدا شانۆنامەكانی نووسەر (دانا رەئووف) چاپ و بڵاودەكەنەوە.
ئەم پرۆژەیە هەموو دەقە شانۆییەكانی نووسەر لەخۆ دەگرێت، چ ئەوانەی پێشتر بڵاوكراونەتەوە و چ ئەوانەشی بۆ یەكەمجارە بڵاو دەكرێنەوە.
پێشتر دوو كتێبی نووسەر بە ناوەكانی (مرۆڤە خۆڵەمێشییەكان، وەك ئەوەی لە ژیان لەوێ بێت) بە شێوەی زنجیرە بڵاوكرابوونەوە و هەنووكەش دوو كتێبی دیكەی نووسەر بە ناوەكانی (چیرۆكەكانی با) و (تێكشكان) بڵاودەكرێنەوە، كتێبی تێكشكان دوا بەرهەمی نووسەرە و لە سێ دەقی شانۆیی جیاواز پێكهاتووە.
شاتوو كەریم