نوێترین ژمارەی (تەوار) بڵاوكرایەوە

11:56 - 2025-07-13
هەمەرەنگ
17 جار خوێندراوەتەوە

 ژمار (91)ی گۆڤاری تەوار بە كۆمەڵێك بابەتی پەیوەندیدار بە پرسی ژنان بڵاوكرایەوە.
بابەتەكانی ئەم ژمارەیە بریتین لە: خوێندنەوەی ژنۆلۆژی باشوور و دابڕانگەرایی فیكریی، بزووتنەوەی ژنانی ئەفغانستان خەبات دژی پیاوسالاری ئیسلامی، وزەی مێینەیی و بەرجەستەبوونی لە رەفتاردا، تێڕوانینێك بۆ دۆخی ژنان لەناو سیستمی سەرمایەداری و سیاسی، خەباتی رزگاریخوازی خەڵكی ئەفریقا و هەستانەوەی ژنان، تەڵاق و جیابوونەوەی ژن و مێرد، ئاڵنگارییەكانی ژنانی سەرپەرشتیار، باوەژن و كێشەی پەروەدەی منداڵ، كاریگەری و گرنگیی گفتوگۆ لەسەر پەیوەندیی خێزانی.
تەوار گۆڤارێكی وەرزیی رووناكبیریی گشتییە یەكێتیی ژنانی كوردستان دەریدەكات. 
     جەواد حەیدەری

بابەتە پەیوەندیدارەکان