دوای ئەوەی 11 دوکان لە بازاڕی ناحیەی رزگاری سووتان، لیژنەیەک لە دامودەزگاکانی ناحیەکە پێکهێنرا بە مەبەستی دیاریکردنی بڕی زەرەروزیانەکەی.
جەمال شەهید مام ساڵح بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەسەر ئەرکی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال زیانلێکەوتوانی دوکانە سووتاوەکانی ناحیەی رزگاری قەرەبوو دەکرێنەوە.
راشیگەیاند: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە دامودەزگاکانی ناحیەکە پێکهات بەمەبەستی خەمڵاندنی زیانەکان، کە تێیدا 11 دوکانی فرۆشتنی پێداویستیی ناوماڵ و بیناسازی و کارەبایی و مۆبایل سووتاون، کە چوار هاووڵاتی خاوەندارییان دەکات و زیانە مادییەکانی بە نزیکەی 150 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە.
گەرمیان، حسێن عەزیز