دوێنێ، لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی (ی.ن.ك) كتێبـی (نیشاو) ناسێنرا.
بەئامادەبوونی نووسەران و رۆشنبیران، ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، رێوڕەسمێكی بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبـی (نیشاو) كە راڤەكردن و لێكدانەوەی پەند و دەستەواژە و ئیدیۆمی خۆشناوەتییە، لە كۆكردنەوە و ئامادەكردنی (محەمەد جەمال توتمەیی) رێكخست.
كتێبەكە لەلایەن رۆژنامەنووس توانا موسلیح خوێندنەوەی بۆ كرا.