خاتوو شاناز لە رەوشی تەندروستی هونەرمەند زاهیر جەلال دەپرسێتەوە

01:43 - 2022-08-18
کوردستان
552 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ 2022/8/18 لەسەر راسپاردەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان و راپەڕین)، نووسینگەی بەڕێزیان هونەرمەند زاهیر جەلال-یان لە نەخۆشخانە بەسەركردەوە.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا، لەگەڵ پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی رێز و وەفادا، پەیام و هاوکاری خاتوو شاناز- یان پێگەیاند و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست.

لە بەرامبەردا هونەرمەند زاهیر جەلال خۆشحاڵی خۆی بەو سەردان و بەسەرکردنەوەیە دەربڕی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان