ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت

12:27 - 2022-08-21
ژینگە
474 جار خوێندراوەتەوە
#شەقامێکی ڤێتنام

لەڤێتنام ماتۆڕسکیل کاراترین هۆکاری گواستنەوەی هاووڵاتیانە، شاری هانۆی بەنموونە دانیشتوانەکەی هەشت ملیۆن کەسن کەچی شەش ملیۆن ماتۆڕسکیلیان هەیە، لە شارەکانی هۆشی مینەوهای ڤۆنگ و دانانگ زیاتریشە، لەناو سەنتەرەکاندا لەبەر ماتۆڕسکیل خەڵکی ناتوانێ بە ئاسانی هاتوچۆ بکات و تیایدا بسوڕێتەوە، هۆیەکانی تری گواستنەوە پشتگوێ خراون و خەڵک هەموو کارەکانیان بەوانە دەکەن، جگە لە قەرەباڵغی و دیمەنی ناشارستانی ژاوەژاوێکی زۆریشی دروستکردووە و هەموان بێزاربوون.
حکومەت بڕیاریداوە هەنگاو بە هەنگاو ئەو دیاردەیە قەدەغە بکات و یەکەمجار لە چەند گەڕەک و شەقامێکی پێنج شاری گەورە دواتر تا کۆتایی ساڵی 2030 بە یەکجاری قەدەغە دەکرێت، دەزگاکان دەڵێن: دەبێت ئارەزووی بەکارهێنانی هۆیەکانی تری گواستنەوەی وەک پاس و میترۆ بگەڕێنینەوە.
سەرچاوە: Bild

بابەتە پەیوەندیدارەکان