بەرپرسێکی باڵای روسیا رایدەگەیەنێت، رۆژی هەینی داهاتوو کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ڤلادیمیر پوتن و دۆناڵد ترەمپ لە ئالاسکا بەڕێوەدەچێت و تێیدا چارەسەری ئاشتییانەی قەیرانی ئۆکرانیا تاوتوێ دەکەن.
یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی روسیا، هەڵبژاردنی ئالاسکای بە "تەواو لۆجیکی" ناوبرد و رایگەیاند، دوای لوتکەکە بانگێشتی رەسمی ترەمپیان بۆ سەردانی مۆسکۆ کردووە.
هاوکات، ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، هەوڵێک هەیە بۆ رێککەوتنێک کە کۆنترۆڵی روسیا بەسەر ئەو خاکانەدا جێگیر بکات کە کۆنترۆڵی کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ پێشنیازی ئاڵوگۆڕی زەوی کردبوو.