وەزیری وزەی سوریا رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە سەردانی عیراق دەکات بۆ تاوتوێکردنی نۆژەنکردنەوەی بۆریی نەوتی کەرکوک-بانیاس، کە بەهۆی شەڕ و گەمارۆکانەوە زیانی بەرکەوتووە.
مـ.ـحەمەد بـ.ـەشیر، وەزیری وزەی سوریا رایگەیاند، ئامانجیان گواستنەوەی نەوتی خاوە بۆ پاڵاوگەکانی حومس و بانیاس.
وتیشی، وەزارەتەکەی کار بۆ داڕشتنەوەی کەرتی وزەی وڵاتەکەی دەکات لە رێگەی دامەزراندنی کۆمپانیای نوێوە، هاوشێوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، چونکە ژێرخانی وزە تووشی تێکچوونێکی بەرچاو بووە و وێستگەکانیان بە توانای 50% بۆ 70% کاردەکەن.