لە كەركوك دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بەشداریی یەكێتییەكانی شارەكە بەڕێوەدەچێت.
دیداری یەكێتی، بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانیانەیە بۆ تاوتوێكردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی وتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانێتی، بۆ ئەوەی بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێبكات و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان، بێ جیاوازی، فەراهەم بكات.
لەم چوارچێوەیەدا دیداری یەكێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستا و ئایندەی حزب و پێداویستی و كێشە و پێشهاتەكانی كۆمەڵگەكەمان، ئەزموونی سیاسیی گەلەكەمان تاوتوێ بكات، چونكە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگە و سەردەم لە ئاستی كوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و كۆششە تازەیە دەخوازێت، پێویستمان بەوەیە لە هەموو سێكتەرەكاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەكێتییانە بێنینە كایەوە.